کانونی دوھەم 19, 2021 21:01 Asia/Tehran
  • گیان لەدەست دانی ٩ ئەندامی سوپای عێراق لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا

میدیاکانی عێراق باسی گیان لەدەست دانی ٩ ئەندامی سوپای عێراق و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەیان کردووە لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری پارێزگای بابل.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئەلعەھد»، نیوەشەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی «نەھبان» ھەڵکەوتوو لە «جەرفۆلسەخەر»ی سەربە پارێزگای بابل بیسترا کە دواتر ھێرشی فڕۆکەشەرکەرەکانی ئەمریکی بۆ سەر ئەو ناوچەیە وەک ھۆکاری ئەو تەقینەوانە ڕاگەیەندرا .

کۆمەڵێک لە میدیاکانی عێراق باسی ئەوەیان کردووە کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە  سێ بنکە و بارەگای سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە  کاربەدەستانی پێنتاگۆن ئەنجام گرتنی وەھا ھێرشێکیان لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکییەوە ڕەت کردووەتەوە. 

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە: ئەمریکا ھیچ یەکەو یان ھێزێکی سەربازیی لە ناوچەی «جەرفۆلسەخەر»دا نییەو ھەرچەشنە باننگەشەیەکی ھاوپەیوەند بە تێوەگلانی ئەمریکا بە تەقینەوەکانی ئەو ناوچەیەش ڕەت دەکرێتەوە

سەرپەیڤ