کانونی دوھەم 27, 2021 23:07 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستی لە کەرکوکی عێراق

دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق باسی پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستیی کردووە لە پارێزگای کەرکوک ھەڵکەوتوو لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی «نوجەبا»ی عێراق، دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕژێی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاریگەلێکی ھەرە گرینگ لە بارەی جم و جوڵی تیرۆریستان سەبارەت بە ھێرش کردنەسەر پارێزگای کەرکوک، یەکەکانی ئاسایشتی نیشتیمانی ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان دەست پێ کرد.

ھێزەکانی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق، پەیگەڕی تیرۆریستانیان خستووەتە نێو بەرنامەی خۆیانەوە ھەتا بتوانن چەک و تەقەمەنییەکانیان بدۆزنەوە. لە ئەنجامی ئەم ئۆپرسیۆنە دوو تیرۆریستی داواکراو قۆڵبەست کران. ئەم تیرۆریستانە لەو ئەندامە ھەواڵگرییانەی داعش بوون کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیارییان لە بارەی جێگۆڕکێی ھێزەکانی ئاسایشت لەم پارێزگایە لە سەر شان بوو.

ھەردووک تیرۆریستەکە دوای قۆڵبەست کران و نووسینەوەی دان پیادانانەکانیان ڕادەستی ھێزەکانی دادەڤانیی عێراق کران.

سەرپەیڤ