کانونی دوھەم 28, 2021 01:49 Asia/Tehran
  • دابینکرانی ئاسایشتی ٤٥٠ کیلومەتر لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا

سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕۆژی چوارشەممە باسی دابینکرانی ئاسایشتی ٤٥٠ کیلومەتر لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرلەشکر «تەحسەین خەفاجی» وتەبێژی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق  ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی: سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش کاری دابینکردنی ئاسایشتی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریایان دەست پێکردووەو ئاسایشتی پتر لە ٤٥٠ کیلومەتر لە سنوورەکەیان  بە ھۆی دانانی بینۆگەو تەلدڕوو دابین کردووە.

خەفاجی وتیشی: سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بە ھاوکاریی وەزارەتی بەرەڤانی و وەزارەتخانەکانی دیکەو ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی پاشماوەی سنوورەکە لەگەڵ سووریا کە ٦٥٠کیلومەتر دەبێت بۆ پێشگرتن بە  پێدزەی تیرۆریستان بە تەواوی دەتەنێت.

وتەبێژی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ھەروەھا باسی پوچەڵ کرانەوەی ھەوڵی تیرۆریستانیشی کرد بۆ کنەکردنە نێو عێراق لە ڕێگای باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە بە ھۆی دانانی بنۆگەو کامێرای گەرماپێوو بەکارھێنانی خۆفڕ.

سەرپەیڤ