کانونی دوھەم 28, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی سێ تیرۆریست و لەنێو برانی ٧ حەشارگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

سوپای عێراق شەوی پێنج شەممە باسی قۆڵبەستکرانی سێ تیرۆریستی داعشی و لەنێو بردنی ٧ حەشارگەی ئەم تاقمە تیرۆریستەی کرد لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سوپای عێراق ڕایگەیاند، ئەم سێ تیرۆریستە لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی ھێزەکانی سوپاو ڕێکخراو.ەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی «جزیرە»ی پارێزگای «ئەنبار» گیراون.

لەم ھەڵمەتەدا ھەروەھا ٧ حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیش دۆزرایەوەو لەنێو بران.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ