پەلامار بۆسەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
شوبات 08, 2021 08:21 Asia/Tehran
کاروانێکی لۆجستیکیی ئەمریکا ئێوارەی یەکشەممە لە پارێزگەی سامەڕای عێراق کەوتە بەر پەلامار .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە چەند مانگی رابردوودا کاروانەکانی هەڵگری کەلوپەلی سەربازیی بۆ لەشکەریانی ئەمریکی جێگیر لە بنکە سەربازیەکانی لە عێراق بە جاران بە شێوەی حەوتانە و هەندێ جار رۆژانە کەوتوونە بەر تەقینەوەی بۆمبی لێوار رێگا .
ئەم کاروانانە زیاتر لە سنووری سوریا و تورکیا لە رۆژاوای عێراق یان سنووری کوێت لە باشووری ئەم وڵاتەوە دێنە نێو عێراق .
گروپە عێراقیەکان پێشتر رایانگەیاندبوو دەرفەتی حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەیزران بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان کۆتایی هاتووە .