شوبات 13, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • حەکیم داوای دانوستانی ئێران و وڵاتانی عەرەبیی دەکات

رێبەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق خوازیاری وتووێژی ئیسلامیی و راشکاوانە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی عەرەبی بوو بە ئاراستەی یارمەتیدان بە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی سومەریە نیوز ، سەید عەمار حەکیم ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێک دا جەختی کردەوە ، ساڵانێکە ناوچەکە تووشی ئاگری ناکۆکی و بێ سەقامی بووە و گەلان چیتر بەرگەی ئەم بارودۆخە ناخۆشە و زیان و لێکدانەکان ناگرن .

 رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی کردوە ، ژیرمەندانی ناوچەکە دەبێ خێرا بڕیار بدەن کە وتووێژ بۆ گەیشتن بە پرۆژەیەکی راستەقینە کە ئاسایش و بەرژەوەندیی هەوو لایەک دابین بکات  و پێوەندیەکان لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر و بەرژەوەندیی هاوبەش پێناسە بکات ، دەستپێبێت .

رێبەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو چاوەڕوانیی لە ئەمریکا دەکرێ روانگەی خۆی بگۆڕێ ، خێرا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی و بایکۆتەکانی سەر ئێران هەڵگرێ تا سەقام و ئارامیی بو ناوچەکە بگەڕێتەوە .

سەرپەیڤ