شوبات 19, 2021 15:14 Asia/Tehran
  • لەنێو چوونی تیرۆریستێکی خۆکوژ لە پارێزگای کەرکوکی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی ھەینی باسی لەنێوچوونی تیرۆریستێکی خۆکوژیان کرد لە پارێزگای «کەرکوک»ی باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم تیرۆریستە لە گردوپەڕی «داقوق» لە چل کیلومەتریی باشووری شاری کەرکوک کوژراوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «دیجلەی عێراق» ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەم تیرۆریستەیان پێش لە ھەوڵی خۆتەقاندنەوەی لەنێو شارومەندان لە ناوچەی داقوق دایە بەر تەقەو لەنێویان برد.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێراق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ