شوبات 27, 2021 17:46 Asia/Tehran
  • لە باشووری عێراق ، بۆمبێک بە کاروانی هاوپەیمانەکان دا تەقیەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە باشووری عێراق بۆمبێکی چێندراو کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانانی کردووەتە ئامانج.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، “لە ڕێگای خێرای دیوانیە، لە باشووری عێراق، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە”.

ئەوەش ئاشکراکراوە، “نازاندرێت ئەو بۆمبە کێ دایناوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە”.

چەند مانگێکە، بە ئامانجگرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان دووبارە دەبێتەوە و تا ئێستاش چارەسەری ئەو پرسە نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەتایبەت لە بنکەی سەربازیی (بەلەد) وەک ئەوەی کەناڵی (فۆکس نیوز) لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردووەتەوە.

سەرپەیڤ