پێشوازیی سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق لە گەشتەکەی پاپا بۆ ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393666-پێشوازیی_سەرۆکی_مەجلیسی_ئەعلای_ئیسلامیی_عێراق_لە_گەشتەکەی_پاپا_بۆ_ئەم_وڵاتە
مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھات بۆ عێراقی بە نیشانەی جێگاوشوێنی شارستانی و مێژوویی عێراق زانیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2021 10:35 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق لە گەشتەکەی پاپا بۆ ئەم وڵاتە

مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھات بۆ عێراقی بە نیشانەی جێگاوشوێنی شارستانی و مێژوویی عێراق زانیوە.

«شێخ ھومام حەمودی» مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی پێی داگرت: دیداری پاپا لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق جەخت کردنێکە لە سەر جێ و شوێنی مەزنی ئیسلامی و ڕۆڵی گەورەی عێراق لەمەڕ پتەوکردنەوەی بنج و بناوانەی بایەخەکانی برایەتی و دادگەری و ئاشتی.

«شێخ ھومام حەمودی» وتیشی: سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق پەیامێکی مێژوویی بۆ تەواوی گەلانە بۆ ئەوەی بە ئاسایشت و یەکتر قەبوڵ کردن و پێکەوەژیان داھاتوویەکی ڕوون بۆ خۆیان بەدی بێنن.

«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھانی بەیانیی ئەمڕۆ لە گەشتێکی چەند ڕۆژەدا لە شاری ڕۆمای پێتەختی ئیتالیا بەرەو بەغدای پێتەختی عێراق وەڕێ  کەوت.