ئادار 12, 2021 00:31 Asia/Tehran
  • چوارەمین کاروانی لەشکریانی ئەمریکیش ھێرشی کرایە سەر

میدیاکانی عێراق ڕۆزی پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە کاروانێکی لۆجیستیکیی ئەمریکا لە سەر ڕێگای «بەسرە» بۆ «ناسریە» کراوەتە ئامانج.

ئەمە چوارەمین ھێرشی سەر کاروانی سوپای لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقە ئەویش لە ماوەی ڕۆژێکدا.

«سابرین نیوز» بەرلەمە وای بڵاو کردبووەوە کە کاروانێکی لۆجیستیکیی ئەمریکا لە ناوچەی «حیللە»ی پارێزگای بابلی ئەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.

بەرلەمەش کەناڵی تێلێگرامیی «سابرین نیوز» ڕایگەیاند: کاروانێکی کەرەستەوتفاقی لۆجیستیکیی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆزئاوای عێراق و کاروانێکی کەرەستەوتفاقی دیکەی ئەمریکاش لە ناوچەی «سەماوە» لە پارێزگای «موسەننا» لە باشووری ئەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.

زۆربەی کۆتلە سیاسییەکانی عێراق، ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیاندا بە داگیرکەر ناو دەبەن و جەخت لە سەر کشانەوەی ئەم ھێزانە لە خاکی وڵاتەکەیان دەکەن.

سەرپەیڤ