ئادار 16, 2021 14:01 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی ساڵھاتی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ساڵھاتی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەی کوردستانی عێراق وەبیرھێنەرەوەی کوژرانی ھەزاران کەسی سڤیل و خەڵکی بێ دەرەتانی ئەم ناوچەیەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سی و سێھەمین ساڵھاتی ھێرشی دڕندانەی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر ھەڵەبجە وتی: تفت و تاڵ بوونی ئەو کارەساتە کە کوژرانی کوژرانی ھەزاران کەسی سڤیلی لێ کەوتەوە ھەتا ئەمڕۆش بەردەوامە بۆ ئەوەی تێمانگەیەنێت کە چەکی کۆکژ کاتێک بکەوێتە دەستی کەسێکی ستەمکار چەندە ستەم و چارەڕەشیی لێ دەکەوێتەوە.

کازمی وتیشی: ھەڵەبجە قوربانییەکی گرانبایی بوو کە جەماوەری کوردستان پێشکەشیان کرد، وەک چۆن جەماوەری سەرتاسەری عێراق بۆ ئازادی و ڕاپسکان لە ستەم و چەوساندنەوەی دەستەڵاتدارێکی ملھوڕ ئەو ھەموو قوربانییەیان دا، بەڵام ئەمڕۆ لە خۆبەختکاریی شەھیدان وانە فێر دەبین و بۆ پێکھێنانی عێراقێکی ئازادو دیموکرات ھەوڵ دەدەین.

کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە ١٦ی مارسی ساڵی ١٩٨٨ بە ھۆی سەددامی سەرکردەی خوێنمژی حکومەتی بەعسی عێراق دژی دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق ئەنجامی گرت.

دوابەدوای ئەو دڕندەکارییە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی ھەڵەبجە کوژران و نزیکەی ٧٠٠٠ ھەتا ١٠٠٠٠ کەسیش بریندار بوون و سەدانی دیکەش لە بەر شوێنھات و نەخۆشی و نوقسانیی لەکاتی لە دایک بوون دا ساڵانێکی دوای ئەو ھێرشە گیانیان سپارد.

سەرپەیڤ