ئادار 18, 2021 13:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق: گەڵاڵەی پێکھاتنی ھەرێمێکی سوننە بۆ  چاوترساندنەو بەس

«سەلیم جەبووری» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەوەی وا لە بارەی پێکھاتنی ھەرێمێکی سوننەوە باسی دەکرێت تەنیا بۆ چاوترساندنەو بەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «مەعلومە»ی عێراق،«سەلیم جەبووری» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی: سیاسەتڤانانی سوننەی عێراق کارتی فشارەکانیان لە دەست داوەو لە ئێستادا ھانایان بۆ ھەڕەشەو گوڕەشە بردووە، ھەر بۆیە ئەوەی وا لە ئێستادا سەبارەت بە پێکھێنانی ھەرێمێکی سوننەوە باسی دەکەن تەنیا بۆ چاوترساندنەو بەس.

جبوری وتیشی: زۆرێک لەوانەی وا سەربە پارتی ھەڵوەشاوەی بەعس بوون لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و دەستەڵات گرتنی حکومەتی تازە لە عێراقیش ھێندێک پۆستیان ھەیە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەو بەعسیە شێعانەی کە پۆستی گرینگیان داگیر کردووە، مەترسین بۆ سەر ڕەوتی سیاسی و لەو بەعسیانەی کە سەر بە حەشیمەتەکانی دیکەی عێراقن مەترسی دار ترن.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ترسی زاڵ بوونی بەعسییەکان بە سەر پۆست و پلەوپایە گرینگەکاندا لە ئارادایە و ئەمەش وا دەردەخات کە کارتی فشاری سوننەکان لاواز بووەو تەنیا بۆ چاوترساندن بەکار دەھێندرێن و مەودایەکی زۆر لەنێوان سیاسەتڤانانی سوننەو کۆمەڵگای سوننەی عێراق دا ھەیە و وا ھەست دەکرێت کە ئەوانە قەت نوێنەری خەڵکەکانیان نین.

سەرپەیڤ