نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاراستەی گەلی کورد کرد و هیواشی خواست دوا ساڵی نهههمهتیهکان بێت.
جینین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە پەیامەکەی دا وێڕای پیرۆزبایی له گهلی کورد، رایگهیاند،" من بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گهلی کورد دهکهم، نەورۆز کە ئاماژەی تازەبونەوەی ژیانە، ھاوکاتە لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار و ھێنانی ھیوا، دوای تێپهربونی ساڵێکی سەخت و دژوار".
رونیشیکردهوه، "ئەم هیوا تازەیە دەبێت لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئایندەیەکی باشتر ئاوێتە بکرێت، بەدڵنیاییەوە چارەسەر بە گیانی یەکڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانەی ڕاستەقینەی تێکەڵ بە ویستی سیاسیی تەواوەوە دەکرێ و بگرە پێویستیشە بەدەست بێت".
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئاماژهی بهوهشدا، "لەم مانگەدا پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان سەردانێکی مێژویی بۆ عێراق ئەنجامدا کە لە میانیدا پەیامی ئاشتی، ھیوا، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی بۆ عێراق راگەیاند کە دەوڵەمەندە بە فرە ئاینیی، بەڵام بەھۆی شەڕ و توندوتیژییەوە بریندارە".
وتیشی،"لە کاتێکدا کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەختی سەرتاپای جیهانی داگرتوە، هەڵمەتێکی جیهانی ڤاکسینیش دەستی پێکردوە".
لە ساڵی 2010، رۆژی جیهانیی نەورۆز لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە راگەیەندرا.
ر