ئادار 31, 2021 17:38 Asia/Tehran
  •  واشێنگتۆن پۆست : ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئێران درێژ کردەوە

پەیامنێری واشێنگتۆن پۆست ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە بارەی بایکۆتەکانی دژی ئێران درێژ کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «لوئیزاک لاولاک» پەیامنێری واشێنگتۆن پۆست لە بەغداد لە توییتێکدا وای بڵاو کردووەتوە کە، وتەبێژی دەوڵەتی بایدێن لە بەیاننامەیەک دا ماوەی بەخشرانی عێراق لە بایکۆتەکانی دژی ئێرانی بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ درێژکردووەتەوە.

بە پێی نووسینی ئەم پەیامنێرە ئەمریکیە، ئەمریکا ھەروەھا داوای لە عێراق کردووە ھەتا دابین کردنی وزەی خۆی بەربڵاوتر کاتەوەو خۆی تەنیا بە ھاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە نەبەستێتەوە.

«لاولاک» لەو باوەڕەدایە کە درێژکرانەوەی ئەم بەخشرانە دەربڕی پەیامی نیازپاک بوونی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی عێراقە.

عێراق بەشێکی ھەرە زۆری وزەی خۆی لەوانە کارەبا و گاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات.

لەم پەیوەندییەدا «ئەحمەد عیبادی» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو لە بارەی بەردەوامیی ناردە کارەبای ئێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە ھیواداریی دەربڕی کە ئێران جارێکی تر ناردەی گازی خۆی بۆ عێراق وەک جاران پەرە پێ بدات ھەتا پاوەجێ بوونی دۆخی کارەبای عێراق دەستەبەر بکرێت.

بە قسەی ناوبراو، ھۆگر نەبوونی ئێران بە دابین کردنی گاز بۆ عێراق بۆ کەڵکەبوونی قەرزە وەرنەگیراوەکانی لە عێراق دەگەڕێتەوە کە دەکاتە دوو ملیارو ٦٠٠ ملوێن دۆلار. ئەم گوژمەیە لە لایەن عێراقەوە دابین کراو لە بانکی «تیجارەت»ی عێراق دا دانراو تەنیا لەمپەری سەر ڕێگای دانەوەشی بە ئێران بایکۆتە بانکییەکانی سەر ئێران بووە.

سەرپەیڤ