نیسان 09, 2021 23:08 Asia/Tehran
  • ستایشی کودە فەیلییەکانی عێراق لە ھەڵوێستی مرۆڤ دۆستانەی ئێران

کۆنگرێسی گشتیی کوردانی فەیلیی عێراق لە ھەڵوێستی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ وەرگرتن و داڵدەدانی ئاوارەکانی عێراق لە سەردەمی دەستەڵاتی ڕژێمی بەعسی سەددام ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لە بەیاننامەی کۆنگرێسی گشتیی کوردانی فەیلی بە بۆنەی ساڵگەڕی «شەھیدی فەیلی» ، ستایشی ھەڵوێستی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە لە بەر وەرگرتن و چارەکەسەدەیەک میوانداری کردن لە کوردە فەیلییە ئاوارەکان لە وڵاتی خۆی دا.

ساڵگەڕی «شەھیدی فەیلی» لە عێراق ڕێککەوتە لەگەڵ چوارەمی ئاپریل و ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەڕوات کە کوردانی فەیلیی عێراق بە بەرپا کردنی ڕێ و ڕەسمی تایبەتی لە بەغدا و ناوەڕاستی دیالەو سەقامگەکانی دیکەی کوردانی فەیلی، ڕێز لەم بۆنەیە دەگرن.

ئەم پێکھاتە سیاسیە ھەروەھا باسی پێکھاتنی ناوەندێکی کردووە بە ناوی «ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردانی فەیلی» بۆ بە دایکیۆمێنت کردنی بیرەوەری و یادی ئەو تاوانانەی  کە لە سەردەمی ڕژێمی سەددامی خوێنمژدا دژی کوردانی فەیلی ئەنجامی گرتووە.

لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، ئەم ڕۆژە وەبیرھێنەرەوەی یادی  بەرەکوژی، کۆچی زۆرەملی، سەندنەوەی پێناسەی عێراقی لە فەیلییەکان، دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانیان و گرتن و بێ سەروشوێن کردنی ڕۆڵەکانیانە تەنیا بە تاوانی شێعە بوونیان.

جێگای ئاماژەیە کە ڕژێمی بەعسی سەددام بەشێک لە کوردانی فەیلیی بە بیانووی ئەوەی کە بە ڕەگەز ئێرانین بە زۆرەملی بەرەو کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆچی پێ دەکردن و لاوانی ١٨ ھەتا ٤٠ ساڵی لە بنەماڵەکانیان دادەبڕی و لە زیندانی دەخستن و پاشان بەبێ دادگایی بێ سەروشوێنی دەکردن.

 

سەرپەیڤ