نیسان 10, 2021 18:55 Asia/Tehran
  • کازمی : پیاوی ژمارە دووی داعش و دەیان فەرماندەی تیرۆریست کوژران

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی کوژرانی پیاوی ژمارە دووی داعش و دەیان فەرماندەی ئەم گروپە تیرۆریستیەی کرد لە هەڵمەتی ئەم دواییانەی دەزگای دژە تیروری ئەم وڵاتە .

ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەچوارچێوەی وتارێکیدا لە یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر باسی لەوەکرد، "لە چوارچێوەی دەیان هەڵمەتی سەربازی و ئەمنی بۆ روبەڕونەوەی داعش لە عێراق، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دووەم گەورەترین کەسی ناو داعش بکوژن".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو هێزە ئەمنییەکان لە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و پۆلیس هاوکاربوون لە تێکشکاندن و کۆتایی پێهێنانی داعش و هەوڵەکانیشیان بەو ئاراستەیە بەردەوام دەبێت".

لە حوزەیرانی ساڵی 2014دا، گروپی چەکداری (داعش) سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق و سوریادا گرت، دواتریش لە ساڵی 2017دا هێزە سەربازییەکانی عێراق سەرکەوتنی یەکجارییان بەسەر ئەو گروپەدا راگەیاند بەڵام ئێستاش بە شێوەی پەرت و بڵاو لە چەند ناوچەیەکی عێراق طەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام ئەدات ..

سەرپەیڤ