جەختی عێراق و ڕووسیا لە سەر ھاوکاریی دوولایەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395626-جەختی_عێراق_و_ڕووسیا_لە_سەر_ھاوکاریی_دوولایەنە
«میخاییل میشۆستین» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کردووە، لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو لایەنە بە تایبەت لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و ڕەوشتی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 02:09 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق و ڕووسیا لە سەر ھاوکاریی دوولایەنە

«میخاییل میشۆستین» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کردووە، لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو لایەنە بە تایبەت لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و ڕەوشتی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ھەردووک لا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ڕەوشتی نێوەنەتەوەیی و ناوچەیی، بە تایبەت ڕەوشتی سووریا و ھەوڵەکانی عێراق لە ئاراستەی پێکھێنانی ئەھوەنی و گەشە پێدانی پاوەجێی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەدا وتووێژیان کردووە.

ھەردووک لای ڕووسی و عێراقی ھەروەھا لە سەر ھاوکاریی ھاوبەش لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی و پشتگری لە عێراق لە بەرنگار بوونەوەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش جەختیان کرد.

لە درێژەی دیدارەکەدا ھەردووک لا لە بارەی داکۆکیی ڕووسیا لە ڕەوتی ھەڵبژاردن لە عێراق و بەکار ھێنانی چاودێرانی نێونەتەوەیی وتووێژیان کرد.