نیسان 27, 2021 06:19 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی «زەریف» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی سەبارەت بە بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا لە بەغدایە، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دبدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، زەریف لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزنان لە ھەوڵی تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ پێ و شوێن گرتنی دۆسیەکانی پەیوەندیی دوو قۆڵی و ناوچەیی ھاوپەیوەند بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی چوار کۆ یەکی شی کردەوەو ستایشی پشتگریی عێراق لە ڕێککەوتنی بەرجام و ھەڵگیرانی بایکۆتی ملھوڕانەو یەک لایەنەی ئەمریکای کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا لە دیدارەکەدا تیشکی خستە سەر ھێندێک بابەتی تایبەت بە پەیوەندیی کۆمپانیاو دامەزراوە ئابوری ، بازرگانی و گواستنەوەو ئەندازیاریی تەکنیکی ئێران و داوای چارەسەر بوونی کردن.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاوڕدانەوەی عێراق لە ئێران تەنیا لە چوارچێوەی دراوسێیەتی دا نییە، بەڵکو ھاوبەشی ستراتژیی عێراقە، ئاماژەی کردە داکۆکیی ئێران لە عێراق شەڕی دژی داعش و وتیشی: ئەم ھەڵوێستەی ئێران قەت لە مێژوودا لەبیر ناچێتەوە.

سەرپەیڤ