نیسان 29, 2021 07:50 Asia/Tehran
  • «کازمی» گۆڕانکاری لە بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق بەدی دێنێ

سەرۆک وەزیرانی و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە دەرکردنی بڕیارێک ھێندێک چاکسازی و گۆڕانکاریی لە داڕشتی بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی ئەم وڵاتە بەدی ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، بە پێی بڕیاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لەمەولا  ژەنراڵ «سەعد مەعەن» دەبێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و میدیای وەزارەتی نێوخۆ و سەرۆکی  بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی  عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا سەرلەشکر «یەحیا ڕەسوڵ»ی وەک جێگری سەرۆک و سەرلەشکر «تەحسین خەفاجی»ی وەک وتەبێژی ئەم بنکەیە دیاری کرد.

بە گوێرەی ئەم بڕیارە ١٣ کەس لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوە ئاسایشتییەکان ئەندامی ئەم بنکەیەن  کە ئەرکی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ڕووداوە ئاسایشتیەکان و وەڵام دانەوەی دەنگۆو چاوەڕاکانی لە ئەستۆ دەبێت.

« بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی » گرینگترین دەزگای ھەواڵی و دامەزراوەی میدیایی عێراقە لە بواری ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە ڕووداوە جۆربەجۆرە ئاسایشتییەکان لەوانە ڕووداوە تیرۆریستیەکان و ھێزشی موشەکی و بە ڕۆکێت.

سەرپەیڤ