May 02, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • وتووێژ لە بارەی ھاوکاریی تەکنیکی و گۆڕینەوەی وزە لە نێوان ئێران و عێراق دا

یاریدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری وزەو کارەبا، لە بارەی پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی کارەبایی نێوان دوو وڵات لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «موحەممەد حسەین متەوەلی زادە»  یاریدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری وزەو کارەبا، ڕۆژی شەممە لە تاراندا سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی کارەبایی لەگەڵ «ماجید مەھدی حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوک لا ھێندێک پێشنیاریان سەبارەت بە ھاوکاریی کارەبایی لە نێوان دوو وڵات لە بوارگەلێکی وەک نۆژەن کردنەوەی ترانسەکان و دابەزاندنی ئاستی زیانەکانی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای شارەکانی عێراق ھێنایە ئاراوەو پاشان لەو پەیوەندییەدا بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دا کە «موحەممەد عەلی فەرەحناکیان» ڕاوێژکاری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەییش بەشداری بوو، ھەردووک لا سەبارەت بە وردیاتی ھاوکارییە تەکنیکیەکان و گۆڕینەوەی کارەبا لە نێوان ئێران و عێراقیش وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ