May 03, 2021 09:39 Asia/Tehran
  • بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە بەر رۆکێت

ئێوارەی یەکشەممە بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە چەند رۆکێت پەلاماری کرایەسەر .

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا بە سۆمەریەنیوزی رایگەیاندوە، شەوی رابردوودو موشەک لەنزیک بنکەیەکی سەربازی لەفڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە و موشەکەکان لەلایەن سیستەمی  (C-rm)ی بەرگرییەوە تێکشکێندراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە،  زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکە سەربازییەکە لێدراوە .

ئەوە لەکاتێکدایە 18ی نیسانی ئەمساڵیش  6 (شه‌ش) موشه‌کی کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکەی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کران و له‌ئاکامدا 2 (دو) که‌س برینداربوون.

سەرپەیڤ