May 05, 2021 07:29 Asia/Tehran
  • کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بە عێراقن

وتەبێژی پیشەسازیی کارەبای ئێران پێی داگرت: کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بە عێراقن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موستەفا ڕەجەبی مەشھەدی» وتەبێژی پیشەسازیی کارەبای ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بارستایی و توانایی کۆمپانیاکانی کارەبا لە ئێران وتی: ئەم کۆمپانیاگەلە ئامادەیی و توانایی ئەوەیان ھەیە کە بە شێوەیەکی دڵخواز خزمەتگوزاریی کارەبا ڕادەستی عێراق بکەن.

وتەبێژی پیشەسازیی کارەبای ئێران وتیشی: ڕادەست کردنی ئەزمونەکانی ئێران سەبارەت بە زیرەک کردنی کارەبای عێراق لەو ئامانجانەی سەردانی ئەم حەوتەیەی «ماجید مەھدی حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق بۆ دامەزراوەو تۆڕی کارەبای ئێرانە.

«ڕەجەبیی مەشھەدی» ھەروەھا ڕادەست کرانی خزمەتگوزاریی ئەندازیاریی ئێران بە وڵاتی عێراقی بە سەرنجدانی بارستایی ھەرە باشی کۆمپانیاکانی دابینکەری کەرەستەو بەڵێندەران و ڕاوێژکارانی ئێرانی لەو ئامانجانەی دیکەی سەردانەکەیە.

وەزیری کارەبای عێراق ئەم حەوتەیە سەردانی تارانی کردو چاوی بە وەزیرانی وزەو نەوتی ئێران کەوت و ھێندێک کۆبوونەوەو سەردانیشی لە کەرتی کارەباو گازی ئێرانیش ھەبوو.

سەرپەیڤ