تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژئاواو باکووری عێراق
May 07, 2021 12:14 Asia/Tehran
دوو کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگاکانی «ئەنبار» و «سەلاحەددین»ی عێراق کەوتنە بەر تەقینەوەی دوو بۆمبای دەستی.
ڕۆژی ڕابردوو دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەک لە سەر دێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای عێراق کەسێک کوژرا.
لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری عێراقیش بۆمبایەکی دەستی بە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی دا تەقییەوە بەڵام ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.
ھێشتا ھیچ دەستەوگروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
«مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق چەند ڕۆژ لەمەوبەر باسی پەرەسەندنی ھێرشی سەر کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی کردو نیگەرانیی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی.