ئامادە بوونی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە باڵوێزخانەی فەلەستین لە بەغدا
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانیی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق لەگەلی چەوساوەی فەلەستین سەردانی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە داگیرکراوە لە عێراقی کرد.
نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: «قاسم ئەعرەجی» وەکو نوێنەری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی باڵوێزخانەی فەلەستین لە بەغدای کرد ھەتا بە فەرمی داکۆکیی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق لە ئارمانجەکانی گەلی چەوساوەی فەلەستین ڕابگەیەنێت.
بەر لەمەش «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، ئایەتوڵڵا «سەیید عەلیی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکان لە عێراق، کۆتلە جۆربەجۆرە سیاسییەکان و ھەروەھا کۆڕی گەورەی زانایانی ئایینی لە ئاگاداری نامەی جیاجیادا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگریی خۆیان لە نەتەوەی فەلەستین، دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونییان ئیدانەکرد بوو.