روودانی دوو تەقینەوە لە سەر رێگای کاروانی لۆجستیکی لەشکەریانی ئەمریکی
May 23, 2021 12:27 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقیەکان باسی بە ئامانج گیرانی کاروانێکی پشتیوانیی لەشکەریانی ئەمریکی دەکەن لە باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا .
بە پێی راپۆرتی سابرین نیوز ، کاروانێکی پشتیوانیی لەشکەریانی ئەمریکی سەر لە بەیانیی یەکشەممە بە بۆمبێکی قەراخ رێگا لە ناسریەی پارزێگەی زیقاری عێراق کەوتە بەر پەلامار .
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند ، دوھەمین بۆمبی قەراغ رێگا لە سەر ڕێگای ھەمان کاروان لە نزیک پاڵاوگەی سەببە لە پارێزگەی زیقار لە باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا تەقیەوە .
ھێشتا ھیچ تاقم و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
پەلاماری سەر کاروانە لەشکەریەکانی ئەمڕیکا لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە ئەمریکا ھەوڵ ئەدات وتووێژی ستراتژیکی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کشانەوەی لەشکەریانی ئەم وڵاتە دوابخات .