شرۆڤەی سیاسەتەکانی ئێران لە ھەمبەر عێراق لە لایەن خەتیب زادەوە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق، سیاسەتەکانی ئێران لە ھەمبەر عێراقی لەمەڕ بوونی عێراقێکی ھێزمەند، ئازاد، ئاوەدان، گەشسەکردوو، سەربەخۆو یەکرگرتوو ڕوون کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژو سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، لە میانەی پێشوازیی «سەعید سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەییشتە بەغداو لەگەڵ کاربەدەستالنی عێراقی دیدارو وتووێژی کرد.
«خەتیب زادە» لە ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەی لەگەڵ «قاسم ئەعرەجی» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشت، «نووری مالیکی» سەرۆک وەزیرانی پێشوو،«شێخ ھومام حەمودی» سەرۆکس ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و کۆمەڵێک لە زانایانی سوننەی ئەم وڵاتە دیداری کرد.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاتی سەردانی دامەزراوەی ستراتژیی «ئەلتەمیز» و لە دامەزراوەی موتاڵای «ئەلنەھرەین» لە نێو ئاپۆڕەی توێژەران وبیرمەندانی عێراقی لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق وتارێکی پێشکەش کردو وەڵامی پرسیاری ئامادە بووانیشی دایەوە.