حەکیم : فەتوای مەرجعیەت شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازیی
رێبەری ربەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێک دا بە بۆنەی ساڵهاتی دەرچوونی فەتوانی ئایەتوڵڵا سیستانی نووسی فەتواکەی مەرجعیەتی باڵای دینی شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەمار حەکیم لەم پەیامەدا گوتیشی : ئەم پەیامە درەوشانەوەی هیوایەک بوو کە هەموو شتێکی گەڕاندەوە بۆ باری دروستی و شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازیی . ئەم پەیامە تەنیا رەهەندی سەربازیی نەبوو ، بەڵکوو تێیدا ئاماژە کرابوو بە پرسی گرنگی مرۆیی وەکوو داڵدەدانی ئاوارەکان و رزگارکردنی شارومەندانی گەمارۆدراو لە ناوچەکانی شەڕ لە دژی داعش .
7 ساڵ لەمەوبەر لە 13 ی حوزیەرانی ساڵی 2014 ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بە دوای داگیرکران و کەوتنی یەک بە دوای یەکی شار و گوندەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ، فەتوای جیهادی کەفایی بۆ بەرگری لە عێراق و پیرۆزیەکانی دەرکرد .
بە دوای ئەم فەتوایەدا هەزاران کەس لە شیعە و سوننە چەکیان کردە شان و بەرەو بەرەکانی شەڕی دژی داعش چوون .