حوزه‌یران 16, 2021 19:07 Asia/Tehran
  • کازمی: بنکەی سپایکەر دەکرێتە مۆزەخانەی بیرئانین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی سەردانی بۆ شوێنی دڕندەکارییەکەی داعش لە بنکەی سپایکەر لە پارێزگای سەلاحەددین، وتی: ئەم بنکەیە دەکرێتە مۆزەخانەی بیرئانین.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کازمی لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای سەلاحەددین سەری بنکەی سپایکەریشی داو وتی: ئەم شوێنە دەکەینە پرۆژەو مۆزەخانەی بیرئانین.

کازمی وتیشی: ئەم شوێنە کارەساتێکی قیزەونی بە خۆیەوە بینیوە کە عارەقەی شەرمەزاریی دەخاتە سەر تەوێڵی مرۆڤایەتی. خوێنی گەلێک مرۆڤی بێ تاوان لێرەدا ڕژا، ویژدانی تەواوی عێراقییەکانی بە ھەموو چین و توێژەکانیەوە ڕاچەڵەکاند. ئەم خوێنانە بوون بە ئامانجی سەرکەوتنێکی گەورە کە عێراقییەکان لە ھەمبەر ھێزمەندترین ھێزی تیرۆریستی مسۆگەریان کرد. دەبێ ئەم خوێنە پاکانە بە پاراستنی سەرکەوتنەکان بە سەر تیرۆریزم و پاسەوانی کردن لە شوناسی نیشتیمانیمان وەبیر بێنینەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: دەبێ وانە لە ڕابردووەوە فێربین و لە دووپات بوونەوەی وەھا کارەسات ودڕندەکارییەک پێشگیری بکەین.گەندەڵی و بەڕێوەبەرایەتیی خراپ وسیاسەتی ھەڵە لەوھۆکارانەی وەھل کارەساتگەلێکن. یەکگرتوویی، دامەزراوەو پێکھاتەکانمان و ھۆگریی نیشتیمانیمان ڕێ لە دووپات بوونەوەی ئاوا کارەساتگەلێک دەگرن.

ناو.براو لە کۆتایی دا داوای لە بەرپرسان کرد کە ماف و سەرەتییەکانی کەس و کاری شەھیدانی سپایکەر ڕەچاو بکەن و لەبیریان نەچێت.

سەرپەیڤ