حوزه‌یران 16, 2021 19:23 Asia/Tehran
  • داعش ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراقی تەقاندەوە

فەرماندەری ھۆزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: تاقمی تیرۆریستی داعش ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراقی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دیالە تەقاندووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد عززاوی» بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وتیشی: ئەو کردەوە تیرۆریستییەی داعش بووەتە ھۆی پچڕانی کارەبای ھاوردەی عێراق لە ئێرانەوە.

«ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕۆژی چوارشەممە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند:  ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ پارێزگای دیالە لە ئەنجامی تەقاندنەوەی بە ھۆی بۆمبا دانراوەکانەوە لە کار کەوت.

ناوبراو بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: ئەم ھێرشەی تیرۆریستان نیوەشەوی ڕابردوو ئەنجامی گرتووە.

وتی: ئەم تەقینەوەیە جیا لە تێکدانی ئەم ھێڵەی گواستنەوەی کارەبا، چوارسەد مێگاوات کارەباشی لە کیسی ئەم پارێزگایە داو تاقمێکی وەزارەتی کارەبای عێراق بە پشتیوانیی ھێزەکانی ئاسایشت لە ھەوڵی قەرەبوو کردنەوەی ئەم زیانەو کارا کردنەوەی ھێڵی کارەبان لەم ناوچەیەدا.

سەرپەیڤ