حوزه‌یران 20, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی

سەرۆک وەزیرانى عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

نووسینگەى راگەیاندنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کازمى پەیوەندى بە ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێرانەوە کردووە و بەهۆى بردنەوەى هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایى لێکردووە.

ئەوەش هاتووە، سەرۆک وەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگیى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا کردووەتەوە، هەروەها هیواى خواستووە هاریکارى زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتى لە بوارەکانى ئابووریى، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بە جۆرێک ببیتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى هەردوو وڵات و ناوچەکە.

بەپێى بەیاننامەکە، لاى خۆشیەوە ڕەئیسى سوپاسى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە و ئاماژەى بە پەیوەندى لە مێژینەى نێوان هەردوولا کرد.

سەرپەیڤ