حوزه‌یران 26, 2021 07:05 Asia/Tehran
  • پلەی گەرما لە ھەرێم و عێراق بۆ ماوەی یەک حەوتە بەرز دەبێتەوە ، باشووری عێراق لە 50 لائەدا

کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەرزدەبێتەوەو لەهەندێک ناوچە دەگاتە ٥٠ پلە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " بە هۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانە لە ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە وە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی روژی ھەینی".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" لە ڕۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکرێ لەم مانگەدا کە لە نێوان (٤٤-٤٩) پلەی سیلیزی بێت بۆ ناوەندی شارەکان و ناوچەکانی گەرمیان".

کەشناسی ئەوەشی خستۆتە روو کە بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکرێ لە کاتژمێرەکانی دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چواری ئێوارە.

هەروەها هاتووە" بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ شارەکانی باشوری عێراق ٥٠ پلەی سیلیزی بەرەو سەرەوە دەبێت.

سەرپەیڤ