حوزه‌یران 30, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • گەشتی کازمی بۆ «برۆکسێڵ»

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەشتێکی فەرمی دا گەیشتە «برۆکسێڵ»ی پێتەختی بەلژیک.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: گەشتەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ «برۆکسێڵ»ی پێتەختی بەلژیک لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاوکاریەکانی بەغداو یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامی گرتووە.

«کازمی» بەرلە بەجێ ھێڵانی بەغدا بەرەو بەلژیک لە لێدوانێکدا ڕ ایگەیاند: گەشتەکەی بۆ برۆکسێڵ بە مەبەستی کارا کردنی ڕێککەوتننامەکانی عێراق و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بۆ یارمەتی دانی قەیرانی ئابووریی عێراق و ڕاکێشانی سەرمایەدانەرانی بیانی بەرەو ەم وڵاتەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەش میوانداری «سیسی» سەرۆک کۆماری میسرو «شاعەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن بوو کە لە میانەی دا سەبارەت بە ھێزکەمد کردنی ھاریکاریی سیاسی ئابووری و بازرگانی و پێشەسازی و ئاسایشتی وتووێژی لەگەڵدا کردن.

سەرپەیڤ