پەلاماری ئەندامانی داعش بۆ سەر گردوپەڕی شاری حەدیسە لە پارێزگەی ئەنباری عێراق
ژێدەرە عێراقیەکان بەیانی شەممە لە پەلاماری ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر گردوپەڕی شاری حەدیسە لە پارێزگەی ئەنبار، لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە هەواڵیاندا.
ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش بە پەلامار بۆ سەر شاری حەدیسە ، لانیکەم چوار ماسیگیریان کوشت وسێ کەسی تریشیان بریندار کرد. هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە خۆجییەکان ڕایانگەیاند ، ئەندامانی داعش لە پێنج مێحوەرەوە پەلاماری بەربڵاویان کردووەتە سەر شاری حەدیسە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزە ئاسایشتیەکان لە شاری حەدیسە وشداری ئەمنیەتیان دەرکرد.
سەرباری شکستی گروپە تیرۆریستە داعشیەکان لە عێراق، هێشتا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادن و بە شێوەی پرژ وبڵاو دەس ئەدەنە پەلاماری تیرۆریستی.
گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بە لاگری وپشتیوانی ماڵیی وسەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانانی ڕۆژئاویای وعەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامار کردنە سەر عێراق ، بەش گەلێکی بەربڵاو لە ناوچە باکووری وڕۆژئاواییەکانی ئەم وڵاتەیان داگیرکرد وجەنایەتی بێ ئەژماریان ئەنجام داوە .
دوابەدوای ئەوە عێراق لە ئێران داوای کرد یارمەتی بەغدا بدات لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان.