ته‌مووز 04, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • 7 کوژراو و 11 بریندار لە پەلاماری سەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبای عێراق

حکومەتی عێراق رۆژی شەممە راگەیاند لە پەلامارە جیاجیاکانی سەر تۆڕی کارەبای ئەم وڵاتە لانیکەم 7 کەس کوژراون و 11 کەسیش بریندار بوون .

بە پێی راگەیاندنی حکومەتی عێراق ، لەم پەلامارانەدا لانیکەم 61 ھێڵی سەرەکیی کارەبای نیشتمانیی ئەم وڵاتە تێکشکاوە .

 تیرۆریستانی داعش چەندنی مانگە لەسەر ھەڵمەتی تێکدەرانەی رێکخراو لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبای عێراق بۆ نانەوە ئاڵۆزیی لەم وڵاتە وەک تاکتیکێک بۆ بێزارکردنی خەڵکی عێراق کەڵک وەردەگرن و لە ماوەی چەند مانگ دا بوونەتە ھۆی پچڕانی کارەبا لە زۆربەی بەشەکانی پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکوک و دیالە . 

لە لایەکی دیکەوە راوێژکارێکی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ته‌نها چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بۆ قه‌یرانی کاره‌با که‌ ئێستا روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه‌، به‌کارهێنانی وزه‌ی خۆره‌ یاخود وه‌رگرتنی کاره‌بایه‌ له‌ وڵاتێکی دیکه‌وه‌.

حسێن عه‌لاوی  راوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق راگەیاند ، وڵاته‌که‌ی به‌دوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ و خێرادا ده‌گه‌ڕێت بۆ قه‌یرانی کاره‌با، یه‌که‌م چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ پشت به‌ وزه‌ی خۆر ببه‌ستێت یان کاره‌با له‌ وڵاتێکی دیکه‌وه‌ رابکێشێت. 

حسێن عه‌لاوی ڕونیکرده‌وه‌، له‌ئێستادا حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کاره‌با گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئوردن و میسر و ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ده‌کات بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی کاره‌با له‌وڵاته‌که‌یدا کۆتایی پێبهێنێت، بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بێنه‌ به‌رهه‌م.

سەرپەیڤ