تەقاندنەوەی ھێڵێکی کارەبا نیوەی بەغدای بێ ئاو کرد
تهمووز 05, 2021 16:16 Asia/Tehran
هێڵێکی کارەبا لەبەغدا تەقێندرایەوە کە ئاوی نیوەی شاری بەغدای دابیندەکرد.
وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێڵی کارەبای بەری کەرخ لەشاری بەغدا، ڕوبەڕوی هێرشی "تێکدەرانە" بووەتەوە.
ئەو پڕۆژەیەی هێرشیکراوەتەسەر سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی کەرخەو کاریگەریی لەسەر کەمبونەوەی ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی شاری بەغدا دەبێت.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تائێستا 70 تاوەری کارەبا لەعێراق ڕوبەڕوی تەقاندنەوە بونەتەوە، بەو هۆیەشەوە گرفتی گەورە بۆ کارەبای عێراق دروستبووە و لهبهرامبهریشدا ناڕهزاییهکانى هاوڵاتیان ڕویان لهزیادبوون کردوه.