وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: ئێران بۆ چارەسەریی قەیرلانەکە ھاوکاریی کردین
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: تێکدان و بەکارھێنرانی لەڕادەبەدەری پشکی پارێزگاکان گرینگترین ھۆکاری دروست بوونی قەیران لە وڵاتەو ئێران بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە لەگەڵ بەغدا ھاوکاریی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتیشی: یەکەم ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیرانی کارەبا، ئەو ھێرشا توندانەیە کە دەکرێنە سەر وێستگە پاشان ھێزگەکانی عێراق.
وتیشی: جیا لە پەلاماردانی دەیان وێستگەی کارەبا، سێ ھێزگەش لە پارێزگای دیالە، ھێزگەیەک لە پارێزگای سەلاحەددینیش کراوەتە ئامانج کە ئەمەش بووە ھۆی پچڕانی تەزووی کارەباو دابڕانی ھێندێک لە پارێزگاکان لە تۆڕی سەرتاسەریی کارەباو کەم بوونەوەی توندی خزمەتگوزاریی کارەبا لە عێراق دا.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ھۆکاری دووھەمی قەیرانی کارەبا لە عێراق دا پەڕینەوەی ھێندێک لە پارێزگاکان لە ھێڵی ڕادەی بەکارھێنانی پشکی خۆیانە، وتیشی: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەبارەت بە دابەزینی ئاستی گازی تێکراوی ھێزگەکان ھێندێک پێشنیار دراوە بە لایەنی ئێرانی و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕەزامەند بووە بەو پێشنیارانەو ڕادەی گازی ھەناردەکراو بۆ عێراقی زیاتر کردووە، ئێران ڕۆڵێکی گەورەو کارای ھەیە لە دابین کردنی سووتەمەنیی ھێزگەکانی عێراق دا.