ته‌مووز 08, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەق: ھێرشەکەی سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە ھەولێر لە تۆڵەی ھێرشی سەربنکەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامی گرت

عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕایگەیاندووە: ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر مۆڵگەو سەربازگەکانی ئەمریکا لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان لە تۆڵەی ئەو ھێرشانەی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە کە کردوونیەتیە سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی.

«سەعد ئەاسەعدی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ھەواڵدەریی «شەفەق نیوز» جەختی کرد: ئۆپراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە شەوانی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر لە ئاراستەی وەڵام دانەوەیەک دا بوو کە تاقمە خۆڕاگرەکان لە چوارچێوەی بەیاننامەی کۆڕی ڕێکخستن و ھلواھەنگیی ئەم تاقمانە لە تۆڵەی دڕندەکارییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی ڕۆڵەکانی حەشدی شەعبیەوە بەڵێنەکەی دابوو.

ناوبراو پێشی داگرت: ئەو دندەکارییەی کە ئەمریکا بە بوردومان کردنی بنکەی تیپی ١٦ی حەشدی شەعبی لە سنوورەکلانی نێوان عێراق و سووریا ئەنجامی دا، ھەر دەبا تۆڵەی کرابایەتەوە.

«سەعدی ئەلسەعدی» وتیشی: ڕۆزانی داھاتوو شایەتی پەرە سەندنی ڕەوتی ئۆپراسیۆنە تایبەتییەکانی دژی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقیش دەبن ھەتا ەو کاتەی کە ئەمریکییەکان پێملی پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق بن لە بارەی کشانەوە لە خاکی عێراق و ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ