ته‌مووز 09, 2021 15:39 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق ھێندێک لایەنی لە بارەی ھێرشەکانەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە

وتەبێژی سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی ڕوون بوونەوەی ھێندێک لایەنی ھێرشەکانی ئەم ڕدواییەی لە وڵاتەکەی دا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فەرمی عێراق،«تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتی: لە بارەی ھێرشەکانی ئەم دواییە، سوپا ھێندێک دەرەنجامی گرینگی دەست کەوتووەو ھەنگاوی پێویستیشی بۆ دووپات نەبونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە ھەڵگرتووە.

خەفاجی، ھێرشی سەر بنکەی «عەین ئەسەد»، ناوچەی سەوزی بەغداو ھەولێری بۆ بۆشایی ئاسایشتی گەڕاندەوەو وتی: کۆمەڵێک لە ھۆکارانی ھێرشەکەی سەر ھەولێر قۆڵبەست کراون.

جێگای ئاماژەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی موشەک و ڕۆکێت.

سەرپەیڤ