ته‌مووز 14, 2021 17:07 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی عێراق لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی

وەزارەتی دەرەوە ی عێراق باسی ئەندامەتیی فەرمیی ئەم وڵاتەی کرد لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە ساڵی ٢٠٢٢ ھەتا ٢٠٢٤.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕەوتی کۆنفرانسی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کە کۆتایی مانگی نوامبەر لە لاھە بەرپا دەکرێت، ئەندامەتیی عێراق پەسەند دەکرێت.

 ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەییە کە بنکەکەی لە لاھەی پێتەختی ھۆڵندایەو چاودێریی ڕاپەڕێندرانی پەیمانی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە لایەن ئەندامەکانیەوە دەکات.

 ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بەردەوام لە وڵاتانی نائەندام بۆ پەیوەست بوون بە ڕێکخراوەکەو واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بانگێشتن دەکات.

سەرپەیڤ