ته‌مووز 27, 2021 01:17 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کردووە لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سۆەربازیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی عێراق لە ھەڵمەتێکی تایبەتی دا کە بە کەڵک وەرگرتن زانیارییەکی ورد ئەنجامی گرت، یەکێک لە پڕمەترسی ترین تیرۆریستانی داعشیان کە لە ئێستادا وەکو مفتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی جزیرەی ئەنبار دێتە ئەژمار، قۆڵبەست کرد.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

سەرپەیڤ