ئاب 04, 2021 07:16 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی گومان لێکراوی ٥٠٠ ترۆمبیلی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەی «عەینۆلئەسەد» لە عێراق

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاسایشتی باسی گوێزرانەوەی ٥٠٠ ترۆمبیلی سەربازیی ئەمریکای کردووە بۆ بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» لە ڕۆژئاوای عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاسایشتی لە پارێزگای ئەنباری عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند:بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» لە گەڕەکی ئەلبەغدادی ھەڵکەوتوو لە شارستانی «ھیت»ی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق، ھاتنی پتر لە ٥٠٠ ترۆمبیلی جۆربەجۆری لە چەشنی «ھۆکێر، گوللەنەبڕ، زرێدارو ھەروەھا ترۆمبیلی سەربازیی بە خۆیەوە بینی.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوە کردەوە کە، ھێزە ئاسایشتییەکانی سەقامگرتووی بەشی ڕۆژئاوایی پارێزگای ئەنبار، ھیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە ئامانجی ڕاستەقینەی پشت پەردەی ھاتنی ئەو ترۆمبیلانە بۆ «عەینۆلئەسەد» کە خەریکی پێکھێنانی دەستەودارێکی ئاسایشتیی دەگمەنە، نیە.

پێشتر ھێزەکانی ئەمریکی ھاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆتایی ھاتنی ئەرکی جەنگاوەرانە لە عێراق دا لە لایەن «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراقیان ڕاگرتبوو.

سەرپەیڤ