ئاب 05, 2021 06:24 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەخشینی بایکۆتەکانی عێراقی لە بارەی ھاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە درێژ کردەوە

ھەواڵدەریی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئەمریکا بەخشینی بایکۆتەکانی عێراقی لە بارەی ھاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ ماوەی چوار مانگ درێژ کردەوە.

کاربەدەستێکی عێراقی ڕۆژی چوارشەممە بە ھەواڵدەریی فەرەنسای ڕاگەیاند: ئەمریکا بۆ ماوەی چوارمانگ بەخشینی بایکۆتەکانی عێراقی لە بارەی ھاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە درێژ کردەوە.

ئەم کارەدەستە عێراقییەی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، وتیشی: دوایین خولی بەخشینەکە مانگی ڕابردوو کۆتایی پێ ھات و بەخشینی تازەش حە٩وتەی ڕابردوو دەستی پێ کراو ھەتا مانگی دیسامبەریش بەردەوام دەبێت.

درێژکرانەوەی بەخشینی بایکۆتەکان لە کاتێکدایە کە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا سەردانی واشێنگتۆنی کردووەو لە کۆشکی سپی دا لەگەڵ جۆبایدێن دا لە بارەی پرسەکانی ناوچەکەو عێراقەوە قسەی کردووە.

بخ گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، عێراق بۆ دابین کردنی نزیکەی یەک لە سێی کارەبای خۆی لە ئێرانی دراوسێی گازو کارەبا وەردەگرێت.

سەرپەیڤ