ئاب 08, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی ٦ ڕەشەکوژی داعش لە عێراق دا

کەناڵی تەلەفزیۆنیی نوجەبای عێراق ڕۆژی شەممە باسی قۆڵبەستکرانی ٦ ئەندامی تاقمی ڕەشەکوژی داعشی کرد لەم وڵاتەدا.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی نوجەبای عێراق  ڕایگەیاند: ئەم شەش ڕەشەکوژە لە پارێزگاکانی «ئەنبار» و «سەلاحەددین»ی عێراق قۆبەست کراون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمە دڕندەکەی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ