ھێرشی سەر دوو کاروانی پێداویستیی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400040-ھێرشی_سەر_دوو_کاروانی_پێداویستیی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_عێراق
میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی دوو کاروانی ھەڵگری کەرەستەو تفاقی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • ھێرشی سەر دوو کاروانی پێداویستیی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی دوو کاروانی ھەڵگری کەرەستەو تفاقی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، دوو کاروانی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پارێزگاکانی «موسەننا»و «زیقاڕ»ی عێراق کەوتوونەتە بەر پەلامار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانی یەکەم لە شاری ناسریەو کاروانی دووھەم لە شاری سەماوە ھێرشیان کراوەتە سەر.

لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشی یەکەم، بنکەی ھەواڵدەریی کەناڵی ئەلعالەم موقاوم» ڕایگەیاندووە کە تاقمی ناسراو بە «قاسمولجەببارین» بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرچاوە عێراقییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش باسی ھێرشی سەر چەند کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکییان کردبوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق.

گەلێک لە خەڵک و تاقمەکانی عێراقی خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکین لە عێراق و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.