ئه‌یلوول 15, 2021 14:05 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی داعش لە لایەن ھێزەکانی عێراقەوە

ھێزەکانی سوپای عێراق لە ھەڵمەتێکدا لە دەڤەری ڕۆژئاوای پارێزگای «ئەنبار» توانییان دوو سەرکردەی تیرۆریستانی داعش قۆڵبەست کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدا ئەلیەوم، ئەم دوو سەرکردەیەی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە زۆر ھێرشی تیرۆریستیی دا دژی لەشکریان لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە بەشدارییان ھەبووە.

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش شەوی ڕابردوو بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی شەوبگیر لە پارێزگای «نەینەوا» پیلانی تیرۆریستانیان بۆ ھێرش کردنە سەر خەڵکی سڤیلی ئەم ناوچەیە پوچەڵ کردەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە

سەرپەیڤ