لە نێوبرانی مۆڵگەی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە «کەرکوک»ی عێراق
ھێزەکانی سوپای عێراق بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لە پارێزگای «کەرکوک» مۆڵگەی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای عێراق لەم ئۆپراسیۆنەدا توانییان حەشارگەیەکی گرینگی بەرماوەکانی داعش لە کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە ناس کەن و بیکەنە ئامانج.
وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھێزەکانی عێراق ھەروەھا دوو ترۆمبیلی چەکدارانی داعشیشیان لەنێو برد.
ڕۆژی ڕابردووش ھێزەکانی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی سەرکردەیەکی تیرۆریستانی تەکفیرییان کرد لە باشووری تەکریت.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.