ئه‌یلوول 30, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • جەختی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە سەر پەرەسەندنی ھاوکاریی زانکۆکانی ھەردووک وڵات

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، لە دیدار لەگەڵ وەزیری فێرکاریی باڵاو توێژینەوەی زانستیی وڵاتی عێراق لە سەر پەرەسەندنی ھاوکاریی زانکۆکانی دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزو «غوڵامڕەزا ئەبازەری» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداو چەند نوێنەرێکی زانکۆکانی ئازادی ئیسلامی، زانستە پزیشکییەکانی ئێران و «جامیعەی موستەفا»، لەگەڵ «نەبیل کازم عەبدولساحیب» وەزیری فێرکاریی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق دیدارو ڕاوێژیان کرد.

«مەسجیدی» لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە تامەزرۆیی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕۆژانی ئەربەعین و پێشوازیی گەرمی جەماوەری عێراق دەربڕی زۆر شتە، جەماوەری ئێران و عێراقی وەک کۆمەڵێک خوشک و برا ناوبرد کە پەیوەندییەکانیان پچڕانی بۆ نییە.

 باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بەستێنی گەشە پێ دانی پەیوەندیی ڕۆشنبیری و فێرکاریی نێوان دوو وڵاتی لە ئاستێکی دڵخوازدا زانی و خوازیاری گرینگایەتی دان و بە ھەند گرتنێکی زیاترلە لایەن عێراقەوە یوو بە بە ئەنجام گەییشتن پرۆژە ڕۆشنبیری و زانستی و زانکۆییەکان لە نێوان ھەردووک وڵات.

«نەبیل کازم عەبدولساحیب» وەزیری فێرکاریی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراقیش لە دیدارەکەدا ئێرانی وەک وڵاتێکی دۆست بە پێشینەیەکی مێژوویی ناوبرد کە لانکی زۆرێک لە زانایانی ناودارەو لە گەڵاڵەکان بۆ پەرە پێ دانی ڕادەی ھاوکارییەکان پێشوازیی کرد.

سەرپەیڤ