ئه‌یلوول 30, 2021 10:44 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی دوو تیپی داگری سوپاو ھێزی پێشمەرگە لە عێراق

وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق باسی پێکھاتنی دوو تیپی ھاوبەشی ھێزەکانی سوپاو پێشمەرگەو سەقامگرتنیان لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ھاوکاریی نێوان سەرکردایەتیی ئۆپراسییۆنی ھاوبەش و ھێزی پێشمەرگە بووەتە ھۆی پێکھاتنی دوو تیپی ئاوێتەی سوپاو ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی جێگیر بوونیان لە ناوچە گرینگە ھاوبەشەکانی ناسروا بە ھێڵی شین کە ھێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان لێک جیا دەکاتەوە. 

خەفاجی وتیشی: ئەم دوو تیپە لەژێر فەرمانی وەزارەتی بەرەڤانی دا دەبێت و جێگیر بوونیان لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجام دەگرێت.

١٨ی سپتامبەری ڕابردوو نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دژایەتییان کردو خوازیاری وەدواخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کەرکوک دا بوون.

سەرپەیڤ