سەرۆکی دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: داعش ئیدی ناگەڕێتەوە
سەرۆکی دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە لێدوانێکدا باسی کۆتایی ھاتن و نەگەڕانەوەی دووبارەی داعشی کرد لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلعەرەبی جەدید»، «عەبدولغەنی ئەلئەسەدی» سەرۆکی دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە میانەی دیداری لەگەڵ فەرماندەرانی ئاسایشتی و شێخەکانی خێڵەکان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، وتی: بە کۆتایی ھاتنی ئامادە بوونی داعش ھەل و مەرجی ئاسایشتی لە پارێزگای ئەنبار چەسپاوە.
«ئەلئەسەدی» وتیشی:دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق جیا لە ھاوکاری و ھاواھەنگی لەگەڵ دەزگا ئاسایشتی و ھەواڵگرییەکانی دیکە لە ئەنباردا، ئامانج و ئۆپراسیۆنی تایبەتیشی لەم ناوچەیەدا پێ و شوێنگرتووە کە لە چەسپێندرانی سەقام و پاوەجێیی لە پارێزگاکە دا کاریگەریی ھەبووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بەشی میدیایی ئاسایشتی عێراق سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ھێزێکی داگری پۆلیس و ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی نێوخۆ ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتیی لە ناوچەی چیای حەمرین لە پارێزگای کەرکوک ئەنجام داوە.