بانگێشتنی مزگەوتەکانی سوننەی عێراق بۆ بەشداری کردنی خەڵک لە ھەڵبژاردن
لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا لە زۆرێک لە شارە سوننەنشینەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگای بڵیندگۆی مزگەوتەکانەوە، خەڵک بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن بانگێشتن دەکرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی ڕاپۆرتە وێنەدارە بڵاو کراوەکان و ھەواڵە گەییشتووەکان لە فەللوجەو ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە ڕێگای بڵبندگۆی مزگەوتەکانەوە، خەڵک بۆ بەشداری کردنی بەربڵاو لە ھەڵبژلردنی پێشوەختەی پەرلەمان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپا دەکرێت،ی بانگێشتن کران.
لە بانگێشتنەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، بە پێی فەتوای مەرجەعە دینییەکان، خەڵک دەبێ بۆ پاراستنی ناوچەکانی خۆیان و بەردەوام کرانی ڕەوتی بنیاتنانەوەی شارەکانیان، لەم خولەی ھەڵبژاردن، بەشدارییەکی بەربڵاویان ھەبێت.
بە پێی بانگێشتنەکە، داوا لە تێکڕای خەڵک کراوە کە لە ماڵەکانیان نەمێننەوەو بێنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێشتا ئاوا بانگێشتنێک لە ڕێگای مزگەوتەکانەوە لە شارە شێعەنشینەکان یان ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نەکراوە.
ھێندێک ڕاپۆرتی نافەرمیش دەربڕی ئەوەن کە بەشداریی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکان لە شارە سوننەنشینەکان دا ھەتا ئێستا جێگای ڕەزامەندییە.